کۆمەڵێک سەگ خاوەنەکەیان دەخۆن...وێنەکەی ببینە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 20612‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


لابایۆ گراندیۆ وێنەکێشی ئیسپانی ناسراو بە (بیکاسۆ گالیسی) لە تەمەنی 80 ساڵی لەماڵەکەی خۆی لە کەرتی لوگۆ گیانی لەدەستدا.

 
پاش دوو هەفتە لە دیارنەمانی وێنەکێشەکە ئەو تەکسیەی زۆرجار هاتوچۆی پێدەکرد گومانی کرد و پەیوەندی بە خێزانەکەیەوە کرد تاکو دڵنیابنەوە لە سەلامەتی ئەوانیش چەند جارێک لە دەرگای ماڵەکەیاندا و کەس وەڵامی نەدانەوە.


دواتر بڕیاریاندا دەرگاکە بشکێنن و شۆکبوون بە بینینی وێنەکێشەکە لەناو گۆماوێک خوێندا و جێ گاز بە جەستەیەوە هەبوو، ئەمە جگە لەوەی دەستی لە جەستەی لێکرابووەوە و بەتەواوەتی شێوابوو.


پاش ئەنجامدانی بەدواداچوون دەرکەوت سەگەکانی وێنەکێشەکە هێرشیان کردووەتە سەری و جەستەیان شێواندووە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ.س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure