توێژینەوە: ئەنجامدانی سەرجێی پەتا چارەسەر دەکات

تەندروستی :: 17/10/2019‌ :: 1026‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ


کۆمەڵێک زانای سویسری لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاماژەیان بەوەدا ئەو ئەنزیم و تەنۆلکە بەرگریانەی لەش لەکاتی ئەنجامدانی سەرجێیدا دەریدەدات لەتوانایدایە حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتا و نیشانەکانی چارەسەر بکات.

هەستێکی زۆر بێزارکەرە کاتێک لەخەو هەڵدەستیت و هەڵامەتتە و هەست بە ئازاری ماسولکەکانی لەشت دەکەیت، لەم حاڵەتەدا زۆربەی چارەسەرەکان بریتیە لە پشوودان و خواردنەوەی چای رووەکی.
مانفرید شیدلۆفسکی زانایەکی بواری بەرگریە و چارەسەرێکی جیاواز پێشکەش دەکات، ئەم زانایە دەڵێت: "لەجیاتی دانیشتن بە تەمبەڵی و خواردنەوەی چا دەتوانیت تەنیا سەرجێی بکەیت، چونکە چارەسەرێکی کاریگەری هەڵامەتە".
وتیشی: "ئەو کەسانەی هەفتەی دووجار سەرجێی دەکەن لەشیان تەنۆکەی بەرگری (immunoglobulin) زۆرتر دەردەدات کە سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات، هەروەها لەش لەکاتی سەرجێیدا هۆڕمۆنی ئۆکسیتۆسین دەردەدات کە یارمەتی ئاسان خەولێکەوتن دەدات و باشتر بەرەنگاری ڤایرۆسەکان دەبێتەوە".

وەرگێڕان: ه.ف

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure