پیاوێک خەسوی كوشت

هەمەڕەنگ :: 17/10/2019‌ :: 1524‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: کوشتن

دواڕۆژ

یەکێک لە هاووڵاتیەکانی گوندی خۆبنیف لە ئۆکرانیا لەکاتی ئامادەکردنی چەکەکەی بەهەڵە فیشەک دەنێت بە خەسویەوە و دەیکوژێت.
ئەم پیاوە پاسەوانی دارستانەکانی ناوچەکەبووە و سەرقاڵی بەستن و تاقیکردنەوەی چەکەکەیبووە، بەڵام بەهەڵە فیشەکێکی لێوە دەرچووە و خەسووە تەمەن 78 ساڵەکەی کوشتووە کە بەمەبەستی سەردانکردنی کچەکەی چووەتە ماڵیان.
ژنی پیاوەکە دەڵێت: "پۆلیس وادەزانێت تاوانەکە کوشتنی بەمەبەستە، بەڵام ئەمە راست نیە، چونکە هەموو خەڵکی ناوچەکە دەزانن پیاوەکە کەسێکی زۆر باشە و هەرگیز ئەو کارەی لێ ناوەشێتەوە".

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure