ببینه‌ ئێسكى ژن چۆن ده‌كرێته‌وه‌ له‌كاتى منداڵبووندا؟

تەندروستی :: 17/10/2019‌ :: 3307‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


وێنه‌یه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ هه‌فته‌كانى كۆتای دووگیانبوونى ژن بڵاوبۆته‌وه‌،  تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر چۆنیه‌تى پڕۆسه‌ى له‌ دایكبوونى منداڵ به‌ سروشتى.


ئه‌وه‌ى بۆته‌ جێگه‌ی سه‌رنج له‌ وێنه‌كه‌دا به‌رزبوونه‌وه‌ى خواره‌وه‌ى پشتى ژنه‌ دووگیانه‌كه‌یه‌. ئه‌گه‌ر  هۆكاری ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌  بزانیت ئه‌وا هه‌رگیز باوه‌ڕبه‌وه‌ ناكه‌یت  چی به‌سه‌ر جه‌سته‌ى ژندا دێت كاتێك به‌ سروشتى منداڵی ده‌بێت.

كۆمه‌ڵێك ئێسك له‌ خوار پشته‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌جوڵێنه‌وه‌، ده‌كشێن بۆ ئه‌وه‌ى  بوار به‌منداڵه‌كه‌ بده‌ن له‌كاتى تێپه‌ڕبوونى به‌ كه‌ناڵی  له‌دایكبووندا تێپه‌ڕێت.

رۆژنامه‌ى رید ئۆنلاین بڵاویكردۆته‌وه‌ "ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین  به‌هره‌یه‌ كه‌ خودا داویه‌تى به‌له‌شی مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ى موعجیزه‌ى له‌دایكبوون رووبدات  كه‌ ئێسكێك بێ شكان ده‌جوڵێته‌وه‌".

كارین جواش راوێژكاری منداڵبوون له‌ نه‌خۆشخانه‌ى بورتلاند  ده‌ڵێت: "ئه‌و ئێسكه‌ى پێی ده‌وترێت دالتون مایكلز ده‌كه‌وێته‌ به‌شی خواره‌وه‌ى پشت. هه‌ندێك كات ده‌یبینیت له‌كاتى منداڵبوندا ده‌جوڵێته‌وه‌  بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌ى حه‌وزى ژن فراوانتر بكا".


پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure