ببینه‌ ئه‌و دووانه‌یه‌ى له‌كاتى له‌دایكبوونیاندا قەبارەیان هێندەی بتڵێکى فانتا ده‌بوو، ئێستا چیان لێهاتووه‌؟

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1870‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


پاش بەسەربردنی شەش هەفتە لەبەشی چاودێری تایبەت لە نەخۆشخانە ئەو دووانەیەی لەکاتی لەدایکبوونیان قەبارەیان هێندەی بتڵێک فانتابوو گەڕانەوە بۆ ماڵەوە.

ئیلیزابێس و ئیتا تێرنەر نۆ هەفتە پێش کاتی خۆیان لەدایکبوون و کێشیان تەنیا 1.2 و 1.1 کیلۆگرامبوو، دایکی منداڵەکە کە تەمەنی 32 ساڵە دەڵێت: "رۆژێکیان لەپەنا منداڵەکانەوە دانیشتبووم فانتام دەخواردەوە کاتێک سەیرمکردن، بۆمدەرکەوت قەبارەیان هێندەی بتڵەکەیە".

لەکاتی لەدایکبوونیان سیەکانیانیان بەتەواوەتی گەشەی نەکردبوو هەربۆیە ماوەی شەش هەفتە لە بەشی چاودێری تایبەت مانەوە و دواتر پزیشکان رێگەیاندا بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure