لەیاریەکی راستەوخۆدا یاریزانێک گیان لەدەست دەدات...ڤیدیۆکەی ببینە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 4596‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: مردن

دواڕۆژ


پاش بەسەربردنی چوار رۆژ لە نەخۆشخانە باتریک دای یاریزانی بۆکسێنی ئەمریکی بەهۆی بەرکەوتنێکی کوشندەی مێشکی گیانی لەدەستدا.

 
رۆژی شەممە لە شیکاگۆ دای تەمەن 27 ساڵ لە یاریەکدا رووبەرووی چارلز کۆنۆیل بووەوە و لە میانەی یاریەکەدا کۆنۆیل بۆکسێکی بەهێزی لێدا کەوت بە زەویدا، هەرچەندە تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە سەری و بە زووترین کات گەیاندایانە نەخۆشخانە، بەڵام رۆژی چوارشەممە دای گیانی لەدەستدا.

هەروەها رۆژی سێشەممە کۆنۆیل لە تویتەر پۆستێکی بڵاوکردەوە و نوسی"هیچ کەس شایەنی ئەوە نیە ئەمەی لێ بەسەربێت، بەردەوام یاریەکە لە مێشکمدا لێ دەدەمەوە و بیر دەکەمەوە بۆچی ئەمەی لێ بەسەرهات".

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure