ئەو نهێنیانەی لەبارەی بۆشایی ئاسمانەوە تا ئێستا نەتزانیوە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 470‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

 هیچ كات پرسیارت لەخۆت كردووە  چی هەیە لە بۆشایی ئاسماندا؟ لەوانەیە بونەوەری گەردوونی هەبن، لەوانەیە شتی لەوە سەیرتریش هەبێت، لەراستیدا هەندێك شتی نامۆ لە گەردوون و بۆشایی ئاسماندا دۆزراوەتەوە.

پێگەی لۆلو وات لیستێكی بڵاوكردۆتەوە كە باس لەهەبونی 10 شت دەكات  كە لەوانەیە توشی شۆكت بكات لەوانەش:

-مۆزەخانەی هونەری 
لە ساڵی 1969 و لەكاتی نیشتنەوەی ئوبولو 12 لەسەر رووی مانگ كارەكانی ئاندی وارهول و 5 هونەرمەندی تر نێردرانە سەر مانگ وەك هەنگاوی یەكەمی دروستكردنی مۆزەخانەی هونەری لەسەر مانگ.

-كهول 
ئایا ئەزانی هەورێكی گەورە و چڕ لە بۆشایی ئاسمان هەیە كە دەتوانرێت 400 تریلیۆن بیرەی لێ دروست بكرێت و لە هەسارەی (رێگەی لەبەنی) دۆزراوەتەوە.

-هەوری ئاورت 
ئەو هەورە پێكهاتووە لە بەشێكی گەورەی رووبەری بەستەڵەك  و ماوەماوە  نەیزەك فڕێدەدات.

-ئەستێرەی مردن 
لە بۆشایی ئاسمان ئەستێرەیەك هەیە پێی دەوترێت ئەستێرەی مردن، ئەو ناوەش دەگەڕێتەوە بۆ هۆكارە راستەقینەكەی  ئەو ئەستێرەیە كە هەسارەكان وێران دەكات.

-تۆپ گۆڵف 
 ئالان شیبرد پێشەنگی بۆشایی ئاسمان  بڕیاری دا یاری گۆڵف بگوازێتەوە بۆ سەر مانگ، بۆیە چەند تۆپێكی گۆڵفی بەكارهێنراوی لەسەر مانگ داناوە.

-هەورە تریشقە 
لە بۆشایی ئاسمان هەورەتریشقە هەیە و لەو شوێنانەدا بونیان هەیە كە رووبەرێكی فراوان و بەتاڵیان هەیە بەتایبەت لەدەوروبەری كونە رەشەكان  هەروەها هەورە تریشقەش لە بۆشایی ئاسمان لە لایەن گەردوونناسانەوە بینراوە.

-ژیان 
هیچ كات بیرت لەوە كردۆتەوە ئایا دەبێت ژیان لە بۆشایی ئاسماندا هەبێت ؟ ئایا دەزانیت ناسا  چەند نیشانەیەكی هەبونی ژیانی دۆزیوەتەوە؟

 

پێداچوونەوە: ئەڤین

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure