دەتوانێت 20 كاتژمێری بەردەوام لە گەشتێكدا بیت؟

هەمەڕەنگ :: 18/10/2019‌ :: 482‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ماندوویەتی گەشت كردن بە فڕۆكە پەیوەندی بە جیاوازی كاتەوە هەیە،  رۆژی هەینی توێژەران كاریگەری ئەو گەشتە دورودرێژەیان لەسەر گەشتیاران و سەرنشینان  و تاقمی گەشتە ئاسمانیەكە بۆ دەردەكەوێت كە لە نیۆیۆركەوە دەچێتە ئوستورالیا.

ئەم گەشتە دەبێتە درێژترین  گەشتی فڕۆكەوانی و رووبەری نیوەی زەوی دەبڕێت كە 20 كاتژمێرە.

 ئەو گەشتە لەلایەن كۆمپانیای كانتاسی ئوستورالیەوە ساز دەكرێت كە  لە نیۆیۆركەوە  رۆژی هەینی بە كاتی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت و رۆژی یەكشەممە  دەگاتە ئوستورالیا.

لە پلانی ئەو كۆمپانیایەدا هەیە هەمان گەشت لە لەندەنەوە بۆ ئوستورالیا ساز بكات.

ئامانجی ئەو كۆمپانیایە دەست پێكردنی گەشتە بازرگانیەكانیەتی لە لەندەن و نیۆیۆركەوە بۆ ئوستورالیا لە ساڵی 2022 دا.

 كانتاس  دەڵێت: سەركەوتنی ئەو گەشتانە  دەبێتە دەروازەیەك بۆ  كردنەوەی هێڵی تر لە كەناری رۆژهەڵاتی ئوستورالیاوە بۆ ئەمریكای باشور و ئەفەریقا .

 لەو گەشتە دا زانایان و توێژەران دەست بە توێژینەوە دەكەن لەسەر مێشكی فڕۆكەوانەكان و توانای مانەوەیان بە وشیاریەوە بۆ ماوەیەكی درێژ هەروەها توێژینەوە لەسەر گەشتیاران و سەرنشینانی فڕۆكەكە دەكەن لەسەر خواردن و خەو بە ئامانجی  زانینی توانای مرۆڤ لە بەرگەگرتنی گەشتی درێژی لەم شێوەیە.

ئاژانسی بلومبێرگ لەم بارەیەوە بڵاویكردۆتەوە:  داواكاری لەسەر ئەنجامدانی گەشتی دورودرێژ زۆرە، چونكە لە ئێستادا فڕۆكەی پێشكەوتوو و دەینامیكی و سوك هەیە كە دەتوانێت گەشتی دوور و درێژ ئەنجام بدات.

كۆمپانیای بی ئای ئێسی تەندروستی رایدەگەیەنێت: خواست لەسەر ئەو جۆرە چارەسەری و دەرمانانەش زیادی كردووە كە ماندویەتی گەشت ناهێڵێت.

چاوەڕوان دەكرێت  بڕی داهاتی ئەو جۆرە دەرمانانە بگاتە 732 ملیۆن دۆلار لە ساڵی 2023 دا  پێشبینیەكانی كۆمپانیای گلوبال داتاش رایدەگەیەنێت بازاڕی دەرمانەكانی و چارەسەری خەو  بە شێوەیەكی گشتی گەیشتۆتە 1.5 ملیار دۆلار و چاوەڕوان دەكرێت بگاتە 1.7 ملیار دۆلار لە ساڵی 2023 دا.   



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure