پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: 17/10/2019‌ :: 2943‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كاوڕ
هه‌ندێك گۆڕانكارى ئه‌رێنى له‌ژیانتدا رووده‌ده‌ن كه‌ دڵخۆش ده‌بیت و هه‌ست به‌ چالاكییه‌كى زۆر ده‌كه‌یت.

گا
په‌له‌ مه‌كه‌ له‌ بڕیارداندا و هه‌وڵبده‌ خوێندنه‌وه‌ى ته‌واو بۆ شته‌كان بكه‌یت بۆئه‌وه‌ى نه‌كه‌ویته‌ هه‌ڵه‌وه‌.

دووانه‌
له‌ماوه‌ى رابوردوودا كۆمه‌ڵێك كێشه‌ت هه‌بووه‌ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت رێگربوون له‌به‌رده‌متدا و بوونه‌ته‌ هۆى دواخستنى به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانت، به‌ڵام چیتر ئه‌و كێشانه‌ت نامێنێت و كاته‌كه‌ش گونجاوه‌ بۆئه‌وه‌ى ده‌ستپێبكه‌یت و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنیت.

قرژاڵ
هه‌وڵبده‌ رووبه‌ڕووى ئه‌و بێزارى و بێتاقه‌تییه‌ ببیته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك كات تووشت ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ى رێگر نه‌بێت و بتوانیت په‌ره‌ به‌خۆت بده‌یت.

شێر
پێگه‌یه‌كى نوێت پێده‌درێت كه‌ زۆر گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ توانا و بەهره‌كانت و ده‌توانیت خۆتى تێدا به‌ره‌وپێش به‌ریت و سه‌ركه‌وتووده‌بیت تیایدا.

فه‌ریك 
له‌ بارودۆخێكى هه‌ستیاردا ده‌بیت به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌وڵده‌ده‌یت بۆ به‌ده‌ستهێنانى پله‌یه‌ك كه‌ شایه‌نته‌، پێویسته‌ بۆچوونى خۆشه‌ویسته‌كه‌شت وه‌ربگریت، له‌به‌رئه‌وه‌ى بڕیاردان به‌ته‌نیا ناتگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و ئامانجه‌ى كه‌ ده‌ته‌وێت.

ته‌رازوو
ناچار ده‌بیت هه‌ندێك بڕیار ده‌ربكه‌یت كه‌ هه‌ندێك له‌ هاوكاره‌كانت پێى نیگه‌ران ده‌بن، به‌ڵام هه‌مویان ره‌چاوى ئه‌و بارودۆخه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تیایدایت و ئاماده‌ن له‌ پشتت بووه‌ستن و پشتت بگرن.

دووپشك 
هه‌واڵێكى خۆشت پێده‌گات كه‌ راوبۆچوونت ده‌گۆڕێت و له‌داهاتوودا قازانجێكى زۆر ده‌كه‌یت كه‌ هه‌رگیز پێشبینیت نه‌كردووه‌.

كه‌وان
پێویسته‌ له‌سه‌رخۆ و ئارامبیت و خۆت له‌ هه‌ڵچوون به‌دوور بگریت، به‌ ئاقڵى ڕه‌فتار بكه‌ و یارمه‌تى ئه‌وانیتر بده‌ و هاوكاریانبه‌ له‌ كاره‌كانیاندا.

گیسك 
ده‌چیته‌ به‌رده‌م دوو بژارده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ یه‌كێكیان هه‌ڵبژێریت و هه‌ندێك ناڕه‌حه‌تیت بۆ دروستده‌بێت.

سه‌تڵ 
هه‌ندێك گۆڕانكارى به‌سه‌ر ژیانى تایبه‌تى خۆت و ماڵه‌وه‌تدا دێت و هه‌وڵ مه‌ده‌ لاپه‌ڕه‌كانى رابردوو هه‌ڵبده‌یته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ له‌ قازانجى تۆ نییه‌.

نه‌هه‌نگ 
ده‌كه‌ویته‌ كه‌شێكى رۆمانسییه‌وه‌ و له‌ كاره‌كه‌تدا هاوكارى نوێ ده‌ناسیت و كه‌شه‌كه‌ گونجا ده‌بێت بۆت بۆئه‌وه‌ى هه‌وڵى گه‌وره‌ بده‌یت.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
  پێداچوونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure