ماوەی چەندین رۆژ لە هەرێم باران دەبارێت

هەمەڕەنگ :: 16/10/2019‌ :: 26023‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ماڵپەری (Weather) ی تایبەت بە کەشوهەوا پێشبینی دەستپێکردنەوەی بارانبارین لە هەرێم دەکات.

ماڵپەری (Weather) لە نوێترین پێشبینیدا رایدەگەیەنێت: رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 23ی تشرینی یەکەمی 2019 بارانبارین لە پارێزگاکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.

لە پێشبینی ماڵپەرەکەدا هاتووە لە رۆژی چوارشەممەوە بارانبارین لە هەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی دووشەممە 28ی تشرینی یەکەم دەخایەنێت بەڵام کاریگەری بارانبارینەکە زیاتر لە رۆژی هەینییەوە دەبێت.

 

ئا: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure