چه‌ند راستییه‌كی سه‌یر له‌سه‌ر ئه‌نیشتاین

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 680‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
1. ئه‌و كاته‌ی له‌ زانكۆی پرینستۆن كاری ده‌كرد رۆژانه‌ زیاتر له‌ 2 كیلۆمه‌تری به‌ پێ ده‌بڕی و ده‌چوو بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی و ده‌گه‌ڕایه‌وه‌.
2. حه‌زێكی زۆری له‌ خواردنی سپاگێتی بووه‌ و یه‌كێك بووه‌ له‌ خۆراكه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی.
3. حه‌زی زۆری له‌ كێشانی پایپ بوو پێی وابوو مرۆڤ ئارام ده‌كاته‌وه‌ و یارمه‌تی ده‌دات به‌باشی بیر بكاته‌وه‌.
4. گۆره‌ویی له‌پێ نه‌ده‌كرد و له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌لیسای هاوسه‌ری ده‌ڵێت: كاتێك گه‌نج بووم بۆم ده‌ركه‌وت په‌نجه‌ گه‌وره‌ی قاچ هه‌میشه‌ گۆره‌وی ده‌دڕێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ چیتر گۆره‌ویم له‌ پێ نه‌كرد.
5. رۆژانه‌ زیاتر له‌ ده‌ كاتژمێر ده‌نووست.
6. توانای یاده‌وه‌رییه‌كه‌ی زۆر باش نه‌بوو به‌پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵكه‌وه‌.
7. رقی له‌ چیرۆكه‌ زانستی و خه‌یاڵییه‌كان بوو و پێی وابوو به‌ڕاستی زانستی نین.
8. له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رگیران له‌ زانكۆدا ده‌رنه‌چوو چونكه‌ پێی وابوو پرسیاره‌كان بێزاركه‌رن و وه‌ڵامی نه‌دانه‌وه‌، ته‌نیا له‌ زانست و بیركاریدا ده‌رچوو به‌ڵام بابه‌ته‌كانی وه‌ك مێژوو و جوگرافیای ره‌ت كرده‌وه‌. 

پ: پەری

بڵاوکردنەوە: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure