كاریگه‌ریی نووستن له‌سه‌ر لای چه‌پ

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 419‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

هه‌ر كه‌سێك به‌جۆرێك راده‌كشێت و له‌شی به‌ جۆرێك ئاماده‌ ده‌بێت بۆ نووستن. به‌ڵام جۆره‌كانی راكشان بۆ نووستن هه‌ریه‌كه‌یان كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤه‌كه‌ و چۆنایه‌تیی خه‌وه‌كه‌ هه‌یه‌.

 
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، راكشان له‌سه‌ر لای چه‌پ ده‌بێته‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی جووڵه‌ی پاشماوه‌ی ناو ریخۆڵه‌كان به‌ره‌و لای راستی ریخۆڵه‌ ئه‌ستووره‌. ئه‌م جۆره‌ راكشانه‌ واده‌كات گه‌ده‌ و په‌نكریاس به‌ هه‌ڵواسراوی بمێننه‌وه‌ كه‌ شێوازه‌ سروشتییه‌كه‌ی خۆیانه‌ و به‌وه‌ش په‌نكریاش ده‌توانێت ئه‌ركه‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات و ئه‌نزیمه‌كانی بڵاو بكاته‌وه‌.
راكشان له‌سه‌ر لای چه‌پ زیاتر بۆ ژنان به‌سووده‌ چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی جووڵه‌ی خوێنی پێویست بۆ دڵ و جووڵه‌ی لیمف باش ده‌كات و جووڵه‌ی خوێنی شاخوێنبه‌ر له‌ دڵ دوور ده‌كاته‌وه‌.
ئه‌م جۆره‌ راكشانه‌ ده‌بێته‌ هۆی چالاكبوونی كۆئه‌ندامی لیمف كه‌ زیاتر له‌ لای چه‌پی له‌شدا كارده‌كات و یارمه‌تیده‌ریش ده‌بێت بۆ باشتر هه‌رسكردنی خۆراك و كه‌مبوونه‌وه‌ی دڵه‌ كزێ.

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure