هاووڵاتی كام وڵات زۆرترین كات لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەسەر دەبەن

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 162‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ئامارێكی نوێ لەسەر ئينتەرنێت ئاشكرایدەكات هاووڵاتی كام وڵاتانە زۆرترین كات لەسەر ئينتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەسەردەبەن و لەو ئامارەدا فلپین یەكەم وڵاتە  كە هەر هاووڵاتیەک ماوەی 4 كاتژمێر لە رۆژێكدا لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەسەردەبات.

 
لەپلەی دووەمدا نەیجیریا دێت كە هەر هاووڵاتیەکی ئەو وڵاتە رۆژانە 4 كاتژمێر و 36 خوولەك لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەمێنەوە.
سێیەم وڵاتێش بەپێی ئەو ئامار و داتایە مەكسیكیەكانن كە رۆژانە سێ كاتژمێر لەسەر تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بەسەردەبەن  و توركەكان لە پلەی چوارەم و رووسیاش پلەی پێنجەمی گرتووە و هند و چین پلەكانی شەشەم و حەوتەمیان گرتووە. 
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاش لە پلەی هەشتەم دایە  و زۆربەی بابەتە بڵاوكراوەكانیان دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی و گەیشتنی دۆناڵد ترامپ-ە بۆ كۆشكی سپی یە لەو وڵاتە.
بەڵام سەرۆكی ئەمریكا زیاتر بۆ بڵاوكردنەوەكانی پشت بە تویتەکانی دەبەستێت لە تویتەر.

پ: پەری

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure