ئەو رۆژەى دایکى گیانى لەدەستدا بێگوێدانە خەڵکى ئەم کارەى کرد

هەمەڕەنگ :: 17/10/2019‌ :: 1189‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

ژنێکى بەریتانى لەکاتى بەڕێوەچوونى ئاهەنگى هاوسەرگیرییەکەى هەواڵى مردنى دایکى پێدەگات و بێگوێدانە ئەو هەواڵە ناخۆشە بەردەوامدەبێت لە ئاهەنگگێڕان.


بەپێی رۆژنامەى میرەرى بەریتانى، ئەو ژنە ناوى نیل کوردۆکس-ە و تەمەنى 24 ساڵە، لەبەر ئەوەى دایکى دووچارى نەخۆشى شێرپەنجەى خوێن بووە، هەوڵیداوە ئاهەنگەکەیان سێ مانگ لەوادەى خۆى پێشبخات هەتا دایکى بتوانێت ئامادەى ئاهەنگى هاوسەرگیرییەکەى بێت.

 بەڵام سەر لەبەیانى سازدانى ئاهەنگەکە دایکى گیان لەدەستدەدات و کچەکەشى بێگوێدانە هەواڵەکە بەردەوامدەبێت لە ئاهەنگەکەى و ئامادەبووان بەوکارەى تووشى شۆک دەکات.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure