پیاوێکی دا بەشێرەکەی بیخوات

هەمەڕەنگ :: 16/10/2019‌ :: 808‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاویكردەوە دوای ئەوەی شەڕ لە نێوان پیاوێكی پاكستانی و كارمەندێكی كارەبا لە پاكستان لەبەر جیاوازی ئەو بڕە پارەیەی وەریدەگرێت  لەكاتی كاردا دروست بوو,  پیاوە پاكستانیەكە كارمەندی كارەباكە دەداتە شێرەكەی.

 
ئەم رووداوە لە باڵەخانەی دینی پاكستانی روویداوە و پۆلیس پیاوە پاكستانیەكەی بە تۆمەتی كوشتن دەست گیر كردووە.
ئاژانسە ناوخۆیەكانی پاكستان بڵاویانكردۆتەوە دوای ئەوەی كارمەندی كارەباكە داوای پارەی خۆی كردووە پیاوە پاكستانیەكە كارمەندەكەی خستۆتە بەردەم شێرەكە و  شێرەكەش خەریك بووە بیخوات.
بەڵام خەڵكی ئەو شوێنە دوای بیستنی هاواری كارمەندەکە بەهانایەوە چوون و رزگاریان كردووە.
كارمەندەكە سكاڵای لەدژی ئەو پیاوە تۆمار كردووەو لە ئێستادا دەستگیر كراوە و تێچوی چارەسەری نەخۆشخانە و چارەسەریە تەندروستیەكانی كارمەندەكە لە ئەستۆی پیاوە پاكستانیەكەیە.  
پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure