ژنێکی75 ساڵ منداڵی بوو

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 338‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


لەرووداوێکی سەیر و دەگمەندا ژنێکی هیندی لەویلایەتی راجستان لە تەمەنی 75ساڵیدا منداڵیبوو.

 
ژنەکە پێش وادەی خۆی لە مانگی شەشەمدا منداڵەکەی بەنەشتەرگەری لەدایکبوو، کێشی منداڵەکە بریتیبوو لە 600گرام.

بەپێی بڵاوکراوەی پێگەی روسیا الیوم، منداڵبوونە دەگمەنەکە بەنەشتەرگەری ئەنجامدرا، لەبەرئەوەی پزیشکەکان پێیان وابوو ژنەکە زۆر بەتەمەنە و توانای جەستەیی باش نییە و یەک لای سییەکانی کاردەکات.

سەرچاوەکان ئەوەیشیان راگەیاند ژنەکە و هاوسەرە تەمەن 80 ساڵەکەی پێشتر منداڵیان نەبووە و منداڵێکیان هەڵگرتوەتەوە و بەخێویان کردووە لەبەرئەوە بڕیاریانداوە بەشێوەی پیتاندنی دەستکرد منداڵیان ببیت و ئەو ئەزموونە تاقی بکەنەوە، لەئێستاشدا بوون بە خاوەنی کچێکی خۆیان.

و: پەری 

پێداچوونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure