دەڕوات بۆ ناشتنى کۆرپەکەیان... بزانە لە گۆرستاندا چى روودەدات

هەمەڕەنگ :: 16/10/2019‌ :: 1946‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

پیاوێکى هیندى لەکاتى ناشتنى کۆرپەکەى لە کۆرستاندا گوێی لە دەنگى گریانى منداڵێک دەبێت و بۆى دەردەکەوێت کە منداڵێکى دیکە بە زیندوویی لە گۆرێکدا نێژراوە.


بەپێی رۆژنامەى هیند ئەلیەوم، ئەو پیاوە خەڵکى گوندى بباریڵە لە ویلایەتى ئۆتار برادیش و کۆرپەیەکى تازەیان بە مردوویی لەدایک بووە و کاتێک سەردانى گورستان دەکات بۆ ناشتنى، گوێی لە دەنگى کۆرپەیەک دەبێت و سەرەتا وادەزانێت دەنگى کۆرپەکەى خۆیەتى، بەڵام لەکۆتاییدا بۆى دەردەکەوێت کە کەسێکى دیکە کۆرپەکەى لەناو گۆزەیەدا بە زیندوویی لە گۆرێکدا ناشتووە، بۆیە دەستبەجێ پۆلیس لەو رووداوە ئاگاداردەکاتەوە.

لە ئەنجامدا ئەو کۆرپەیە دەگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانەوە و پیاوەکەش چاوەڕوانى تەواو بوونى لێکۆڵینەوەکان دەکات بە ئومێدى ئەوەى لە شوێنى کۆرپەکەى خۆیان بیگرێتە ئەستۆ.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure