مامۆستایەک کارێکى قێزەون بەرامبەر خوێندکارەکانى ئەنجامدەدات

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 785‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

مامۆستایەکى چینى لەبەر ئەوەى خوێندکارەکانى تەنەکەى خۆڵى پۆلەکەیان بەتاڵ نەکردووە کارێکى نامرۆڤانە بەرامبەریان ئەنجامدەدات و ناچاریان دەکات پیسییەکەى ناو تەنەکەکە بخۆن هەتا ئەو کاتەى بەتاڵ دەبێتەوە.


بەپێی رۆژنامەى( دەیلى مەیل)ى بەریتانى، ئەو رووداوە لە خوێندنگەیەکى سەرەتایی لە ناوچەى فۆجۆى سەر بە هەرێمى خەنان لە چین روویداوە و لە ئەنجامدا یەکێک لە خوێندکارەکان بەهۆى ئازارى گەدەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

دواى لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون ئەو مامۆستایەوە دەستگیر دەکرێت و بەرێوەبەرى ئەو خوێندنگایە و یاریدەدەرەکەى لە پۆستەکانیان دووردەخرێنەوە و رووداوەکەشى کاردانەوەى تووندى لەلایەن کەسوکارى ئەو خوێندکارانە لێدەکەوێتەوە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: پەری




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure