پێشبینی ئه‌ستێره‌كانی به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3038‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كاوڕ
ئه‌مڕۆ ته‌ندروستیت له‌ سه‌ره‌تای رۆژه‌كه‌دا ئاساییه‌، به‌ڵام له‌ كاتی ئێواره‌دا زۆر باشتر ده‌بێت.

گا
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوەبه‌ره‌كه‌ت په‌یوه‌ندیت پێوه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادارت بكاته‌وه‌ له‌و هه‌ڵانه‌ی دوێنی كردووته‌.

دووانه‌
زانا ئه‌ستێره‌ناسه‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن كه‌ له‌دایكبووانی ئه‌م بورجه‌ له‌ رووی باری داراییه‌وه‌ جێگیر ده‌بن.

قرژاڵ 

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مڕۆدا له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت تووشی دڵه‌ڕاوكێی زۆر ده‌بێت، به‌ڵام له‌ كۆتای رۆژه‌كه‌دا باش ده‌بیته‌وه‌.

شێر
پێویسته‌ ئاگاداری ئه‌و خواردنانه‌ بیت كه‌ ده‌یخۆیت وهه‌روه‌ها وه‌رزشیش بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستیت باشتر بێت. 

فه‌ریك
ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و ده‌روونیت جێگیره‌، هه‌وڵ بده‌ به‌م شێوه‌یه‌ بمێنیته‌وه‌ و دوور بكه‌ویته‌وه‌ له‌و كارانه‌ی زیانیان هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ته‌ندروستیت.

ته‌رازوو
په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ت زۆر باشه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ندێك له‌ هاوكاره‌كانت رقیان لێت بێت و هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵه‌یه‌كت لێ بگرن و به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌تی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.

دووپشك
په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت و هاوڕێكانت و زۆر كه‌س باشن و به‌ره‌و باشتر ده‌چن، به‌ڵام پێویسته‌ ئاگاداری هه‌ندێك كه‌س بیت كه‌ له‌وانه‌یه‌ تووشی كێشه‌ت بكه‌ن.

كه‌وان
باری ده‌روونیت له‌ به‌یانیدا باش نییه‌ و تووشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت، به‌ڵام دواتر له‌ نیوه‌ڕۆدا باشتر ده‌بیت و له‌ ئێوارەشدا باشترین ده‌بێت.

گیسك
په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشت هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌تدا و بۆ ماوه‌یكی زۆریش به‌و شێوه‌یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

سه‌تڵ
زۆر دامه‌نیشه‌ به‌ دیار كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه‌ چونكه‌ كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ت بۆ دروست ده‌كات له‌ بڕبڕه‌ی پشتدا و تووشی ئازارێكی زۆر ده‌بیت.

نه‌هه‌نگ
پێویسته‌ ئه‌مڕۆ دانا بیت له‌ كاتی بڕیاردان له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت و خەرجییەکانت.

و:كێوان

پێداچوونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure