لەکاتی مردندا مرۆڤ ئازار دەچێژن؟

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 4158‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: توێژینەوە

دواڕۆژ
وشەی مردن هەمیشە ترسێک لە دڵی کەسەکاندا درووستدەکات، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گوایە کەسەکان لەکاتی گیان کێشاندا ئازارێکی زۆر دەچێژن.

 
زاناو توێژینەوە نوێیەکان روونی دەکەنەوە، ئایا کەسەکان لەکاتی گیان کێشان و سەرەمەرگدا ئازار دەچێژن؟

رۆژنامەی" دەیلی مەیل" بریتانی ئاشکرایکرد ئەو بەڵگانەی کۆمەڵەی هاوکاری ئوسترالی لە زانکۆی" ولونگونگ" خرانە روو کە لەسەر ئەو کەسانە ئەنجامدرابون لە یەکەی بوژانەوەدابوون و هیچ هیوایەکی ژیانیان نەمابوو، سەبارەت بە هەستکردن بەئازار لەکاتی گیان کێشاندا، ئاشکرایانکرد  ٨٥%کەسەکان هەست بە ئازار ناکەن لەکاتی مردندا، بەپێچەوانەوە ئازارەکان لەوکاتەدا کەمدەبنەوە لە جەستەی کەسەکاندا.

ئەوەشیان ئاشکراکرد لەکاتی گیان کێشاندا جەستە زۆر شەکەت دەبێت و وزەی پیویستی پێنامێنێت، هەر لەبەرئەوەیشە کەسەکان لەوکاتەدا رەنگ و روخساریان دەگۆڕێت.

باسیان لەوەشکرد کە کرداری گیان کێشان سەرەتا لە سڕبوونی قاچەکانەوە دەستپێدەکات و خوێنی دەمارەکان دەمەیت و سارد دەبێت و وردە وردە سەردەکەوێت بۆ بەشەکانی تری جەستە، ئەوەی پێویستە ئاماژەی پێبدریت ئەوەیە کاتیک گیان کێشان دەگاتە سیەکان کەسەکە ناڕەحەت دەبیت و ئۆکسجین ناگات بە بەشەکانی جەستە و مێشک و ئەندامەکانی لەش هەموو دەجوڵێن و ئاماژە دەدەن کە جەستە پێویستی بە ئۆکسجینە.

 

وەرگێران: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure