ئه‌و رۆژه‌ی له‌دایك بوویت كه‌سایه‌تیت ئاشكرا ده‌كات

هەمەڕەنگ :: 15/10/2019‌ :: 2123‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
هه‌رچه‌نده‌ زۆر كه‌س بورجه‌كان بۆ پێشبینیی داهاتوویان ده‌خوێننه‌وه‌، كه‌سانێكیش هه‌ن كه‌ بڕوایان وایه‌ كاتی له‌دایكبوون به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی مرۆڤ هه‌یه‌.

 
جیاواز له‌ بورجه‌كان كه‌ بایه‌خ به‌ رۆژ و مانگی له‌دایكبوون ده‌ده‌ن، لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ته‌نیا به‌ زانینی ئه‌و رۆژه‌ی كه‌ تیایدا له‌دایك بوویت كه‌سایه‌تی خۆتت پێ بڵێین:
رۆژانی 1، 10، 19، 28: تۆ سه‌ركرده‌یت و ده‌توانیت تیم و گروپه‌كان سه‌ركردایه‌تی بكه‌یت.
رۆژانی 2، 11، 20، 29: تۆ زۆر هه‌ستیاریت و بۆ كاری دیبلۆماسی و خێرخوازی و خێزانی زۆر سه‌ركه‌وتوویت.
رۆژانی 3، 12، 21، 30: تۆ ئه‌وپه‌ڕی داهێنه‌ریت و ناتوانیت هه‌ستی داهێنان و هونه‌رییه‌كه‌ت بشاریته‌وه‌.
رۆژانی 4، 13، 22، 31: تۆ كه‌سێكی ماندوو نه‌ناسیت و به‌وپه‌ڕی وزه‌وه‌ كار ده‌كه‌یت.
رۆژانی 5، 14، 23: تۆ زۆر سه‌ركێشیت و هیچ شتێك نییه‌ تۆ بترسێنێت.
رۆژانی 6، 15، 24: تۆ كه‌سێكی زیره‌ك و لۆجیكیت و به‌ ئه‌قڵ و لۆجیك رووبه‌ڕووی ژیان ده‌بیته‌وه‌.
رۆژانی 7، 16، 25: تۆ كه‌سێكی (رۆحی)یت و حه‌زت به‌ فه‌لسه‌فه‌ و مانا قووڵه‌كانه‌.
رۆژانی 8، 17، 26: تۆ بۆ بازرگانی دروست بوویت و له‌ كاری پاره‌ و داراییدا زۆر سه‌ركه‌وتوویت.
رۆژانی 9، 18، 27: تۆ كه‌سێكی خێزانییت و خێزانه‌كه‌ت له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی تری ژیان له‌لا گرنگه‌. 

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure