دە دەوڵەمەندترین ژنانی ئەمریكا بناسە

هەمەڕەنگ :: 15/10/2019‌ :: 666‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
سامانی دەوڵەمەندترین 56 ژن لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەرزبووەتەوە بۆ430 ملیار دۆلار لە ساڵی 2018 بەراورد بە 2017 كە سامانەكەیان 330 ملیار دۆلار بووە. 

 
لیستی فوربس بۆ دەوڵەمەندترین 400 كەسایەتی لە ئەمریكا، ئاشكرای دەكات"بەرزبوونەوەی بەڕێژەی 30% ی سامانی ژنان لەو وڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ حاڵەتی جیابوونەوە یا خود مردن لە ساڵی رابوردودا كە لە بەرژەوەندیی سامانی هەندێك ژندا بووە".
فوربس لستێكی بڵاوكردووەتەوە كە 56 ژنی دەوڵەمەند لەخۆدەگرێت كە كەمترین سامانیان 2.1 ملیار دۆلارە وەك نەختینە و پشك لە كۆمپانیاكان.

ـ ئەلیس واڵتۆن لە پلەی 12 دایە و سامانەكەی بە 51.4 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت، كچە تاقانەی  دامەزرێنەری تۆڕی سەنتەرە بازرگانییەكانی وۆڵمارت و سام واڵتۆن-ە و لە ساڵی رابوردوودا 6 ملیار دۆلار  چووەتە سەر سامانەكەی.


ـ جولیا كوچ لە پلەی 13 دایە، سامانەكەی 41 ملیار دۆلارە. دایكی سێ منداڵە و خاوەنی 42%ی گروپی كوچە بۆ پیشەسازی. داهاتی ساڵانەی 110 ملیار دۆلارە.


ـ ماكنزی بیزۆس لە پلەی 15 دایە  و سامانەكەی بە 36.1 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت. دوای جیابوونەوەی لە جێف بیزۆس-ی مێردی، ئەو سامانەی دەستكەوتووە.

جیابوونەوەكەیان بە گەورەترین مامەڵەی جیابوونەوە دادەنرێت لە جیهاندا. بیزۆس پشكەكانی خۆی لە ئەمازۆن داوە بە هاوسەرەكەی.


ـ جاكلین مارس پلەی 19 یەمە و سامانەكەی 29.7 ملیار دۆلارە و خاوەنی سێ چارەكی گروپی مارس-ە كە گەورەترین كارگەی دروستكردنی شوكولات و شیرینیە لە جیهاندا.


ـ لۆرین پاوڵ جۆبز لە پلەی 22 دایە و سامانەكەی 21.3 ملیار دۆلارە. (بێوەژن)ە و خاوەنی پشكەكانی كۆمپانیای ئەپڵ و دیزنی-یە.


ـ ئەبیگێڵ جۆنسۆن لە پلەی 34 دایە. سامانەكەی 14 ملیار دۆلارە و سەرۆكی كۆمپانیای فیدیلیت-ی وەبەرهێنانە. سامانەكەی لە باوكیەوە بۆ ماوەتەوە.


ـ بلێر باری، خاوەنی پلەی 51ی لیستەكەیە. سامانەكەی 9.6 ملیار دۆلارە و خاوەنی رێژەی 25%ی پشكەكانی كۆمپانیای كۆكس و ئینتەر برایز بۆ پەیوەندی و خزمەتگوزاریی میدیایە كە بەهاكەی بە 21 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.


ـ كریستی واڵتۆن لە پلەی 58 دایە و هاوسەری جوان واڵتۆن-ی یەكێك لە دامەزرێنەرانی تۆڕی سەنتەرە بازرگانیەكانی وۆڵمارت-ە. سامانەكەی 8.5 ملیار دۆلارە كە دوای كۆچی دوایی هاوسەرەكەی، ئەو سامانەی بەركەوتووە.


ـ ئان واڵتۆن  لە پلەی 67ی لیستی فوربس 400 دایە. كچی باد واڵتۆن-ە كە یارمەتی سام-ی برای داوە بۆ دامەزراندنی تۆڕی سەنتەرە بازرگانیەكانی وۆڵمارت و سامانەكەی 7.5 ملیار دۆلارە.


ـ ماریك مارس لە پلەی 70 دایە  و سامانەكەی 7.4 ملیار دۆلارە كە لە باوكیەوە بۆی ماوەتەوە.


ئا: ل. م



 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure