هۆكاری دروستبوونى ئازاری مه‌مك

تەندروستی :: 15/10/2019‌ :: 2132‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ


 ئازاری مه‌مك یه‌كێكه‌ له‌كێشه‌ ته‌ندروستییه‌ به‌ربڵاوه‌كان كه‌توشی زۆرێك له‌ژنان ده‌بێته‌وه‌ و له‌كاتى دروستبوونى ئازار ژنان ده‌ترسن، چونكه‌ زۆربه‌یان وا هه‌ست ده‌كه‌ن نه‌خۆشی شێر په‌نجه‌ بێت،  به‌ڵام وانییه‌ و له‌م راپۆرته‌دا هۆكاره‌كانى ئه‌و ئازاره‌ رووندەکەینەوە.

 
 هۆكاره‌كانى ئازاری مه‌مك 
 گۆڕانكاری له‌ هۆڕمۆنه‌كان 

پێش سوڕی مانگانه‌ توشی ئازاری مه‌مك و هه‌ڵاوسانى ده‌بن، چونكه‌ رۆژانى پێش سوڕی مانگانه‌ هۆڕمۆنه‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت  و هۆڕمونى ئیسترۆجین زیاتر ده‌بێت .
ماندووی 
 ئه‌گه‌ر ئازاری زۆری مه‌مكت هه‌بوو له‌وانه‌یه‌ په‌یوه‌ندى به‌ دڵه‌راوكێیه‌وه‌ هه‌بێت،  چونكه‌ دوودڵی و دڵه‌ڕاوكێی و قه‌له‌قی په‌یوه‌ندى به‌ ئازاری مه‌مكه‌وه‌ هه‌یه‌، لەهەمان کاتیشدا كێشه‌ى سۆزداری كاریگه‌ری له‌سه‌ر هۆڕمۆنەکانی جه‌سته‌ هه‌یه‌ .
 شێرپه‌نجه‌ى مه‌مكی لیمفاوى 
 له‌كاتى سوڕی مانگانه‌دا ئاساییه‌ هه‌ست به‌ ئازار بكه‌یت  چونكه‌ گۆڕانكاری له‌ پێكهاته‌ى مه‌مك رووده‌دات به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌گه‌ری دوو گیانبونت هه‌یه‌  بۆیه‌ ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ ئه‌و ئازاره‌ دروست ده‌كات و دوای ته‌واو بونى سوڕه‌كه‌ ئازاره‌كه‌ نامێنێت، به‌مه‌ ده‌وترێت شێرپه‌نجه‌ى مه‌مكى لیمفی و گرێیەکی پاكه‌ .
كۆتای هاتنى سوڕی مانگانه‌ 
زۆربه‌ى كات ژنان له‌كاتى ته‌واو بونى سوڕی مانگانه‌ و كۆتای هاتنى ئه‌و سوڕه‌ توشی ئه‌و ئازاره‌ ده‌بن  ئه‌وه‌ش به‌هۆی گۆڕانكاری هۆڕمۆنه‌كان رووده‌دات  و ئه‌و ژنانه‌ى چاره‌سه‌ری هۆڕمۆن به‌كار ده‌هێنن  به‌رده‌وام توشی هه‌وكردن ده‌بنه‌وه‌.

 وه‌رزشكردن 
وه‌رزشكردن ده‌بێته‌ هۆی ئازاری مه‌مك به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كى هه‌ڵه‌ راهێنانه‌كان ئه‌نجام بده‌یت  هه‌روه‌ها چالاكى جه‌سته‌ى په‌ستان ده‌خاته‌ سه‌ر سنگ و شانه‌كان و ماسولكه‌كانی سنگ ئه‌مه‌ش ئازار دروست ده‌كات .
ستیان
توێژینه‌وه‌یه‌كى زانكۆی بورتسموسی بریتانى ئاشكرای ده‌كات 80% ژنان  سایزی هه‌ڵه‌ى ستیان به‌كار ده‌هێنن و له‌به‌ری ده‌كه‌ن  ئه‌مه‌ش ئازاری مه‌مك دروست ده‌كات 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure