زیادبوونی مووچه‌ له‌ نەخۆشیەکانی دڵ دەمانپارێزێت

تەندروستی :: 15/10/2019‌ :: 469‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ كه‌ تیمێكى نه‌خۆشخانه‌ى بریگهام  و خوێندنگه‌ى هارفاردی پزیشكى ئه‌نجامیان داوه‌  ئاشكرایده‌كات زیاد بوون یاخود كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كانى دڵ هه‌یه‌.

 
بەپێی رۆژنامەی ده‌یلی مه‌یلی بریتانى ئەم توێژینه‌وه‌ى دڵنیایی ده‌كاته‌وه‌ زیادبوونى مووچه‌ دڵ له‌ نه‌خۆشیه‌كان و جه‌ڵته‌ى مێشك ده‌پارێزێت و پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونى مه‌ترسییه‌كان.

به‌شداربوانى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ كاتێك مووچه‌كانیان كه‌مكراوه‌ته‌وه‌  مه‌ترسیه‌كانى دڵ و خوێنبه‌ره‌كان به‌رێژه‌ى 17% زیادیكردووه‌، چونكه‌ كه‌م بونه‌وه‌ى مووچه‌ ده‌بێته‌ هۆی په‌یڕه‌ویكردنى سیستمێكى خراپی  خۆراك  وه‌ك خواردنى خواردنه‌ هه‌رزان بەهاكان  كه‌ پڕه‌ له‌ شه‌كر و چه‌وری كه‌ دواتر ده‌بێته‌ هۆی جه‌ڵته‌ى دڵ و مێشك.

9 هه‌زار كه‌س به‌شداریان له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كردووه‌ كه‌ له‌ چوار بواری جیاوازدا له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا كار ده‌كه‌ن، ئه‌نجامه‌كانى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ئاشكرای ده‌كات  مه‌ترسی جه‌ڵته‌ى دڵ و مێشك به‌رێژه‌ى 20% له‌ پیاوان و ژنان زیادی کردووە دوای ئەوەی داهاتى مانگانه‌یان کەم کراوەتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure