كامه‌یان زیانى زۆرتره‌ جگه‌ره‌ یان نێرگەله‌ ؟

تەندروستی :: 15/10/2019‌ :: 356‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ


 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى  رایده‌گه‌ێنێت كێشانى نێرگه‌له‌ بۆ ماوه‌ى كاتژمێرێك  به‌رامبه‌ر كێشانى  100 جگه‌ره‌یه‌  و ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ نێرگه‌ڵه‌ ده‌كێشن دەست به‌رداری بن  بۆ خۆ پاراستن له‌ نه‌خۆشییه‌كان.

 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكرای ده‌كات قه‌باره‌ى دوكه‌ڵی نێرگه‌له‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ى دوكه‌ڵی جگه‌ره‌یه‌  كه‌ مه‌ترسی زۆری بۆ سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه‌ و ماده‌ى نیكۆتێن و یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربون له‌ نێرگه‌له‌دا دوو ئه‌وه‌نده‌ى جگه‌ره‌یه‌.

 هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى نێرگه‌له‌ ده‌كێشن ده‌بێت بزانن توتنه‌كه‌ى توشی نه‌خۆشی مه‌ترسیداری سنگ و دڵ و شێرپه‌نجه‌یان ده‌كات و هه‌روه‌ها مه‌ترسی نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌ مه‌ترسیداره‌كان زۆرتر ده‌كات.

ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه‌ له‌ باره‌ى ئه‌و ئاوه‌ى له‌ شوشه‌ى نێرگه‌له‌دا هه‌یه‌كه‌ زیانى توتن و نیكوتین كه‌م ده‌كاته‌وه‌ وه‌زاره‌ت له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌مه‌ راست نییه‌ و زانیارێكى هه‌ڵه‌یه‌ و ئه‌و ئاوه‌ ته‌نها روڵی ساركردنه‌وه‌ى دوكه‌ڵه‌كه‌ ده‌بینێت و زیانه‌كان كه‌م ناكاته‌وه‌ . 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure