دوای 6 مانگ پەیوەندی سێکسی خۆشەویستەکەی ئەم داوایەی لێکرد کوشتی

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 12248‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: کوشتن

دواڕۆژ


 گه‌نجێكى میسری دایكى هاوڕێكه‌ى كه‌ ته‌مه‌نى 65 ساڵه‌ و نه‌وه‌كه‌ى كه‌ ته‌مه‌نى 10 ساڵه‌ دەکوژێت، چونکە شەش مانگ پەیوەندیان هەبووە و دواتر داوای هاوسەرگیری لێ کردووە.

بكوژه‌كه‌ چه‌كوشی بۆ كوشتنه‌كه‌ به‌كار هێناوه‌ و سه‌ری قوربانیه‌كانى پان كردۆته‌وه‌ و له‌كاتى هه‌ڵاتنى دا نه‌وه‌ى قوربانیه‌كه‌ ئه‌و تاوانه‌ ده‌بینێت بۆیه‌ بكوژه‌كه‌ ئه‌ویش ده‌كوژێت .
به‌ پێی به‌یاننامه‌یه‌كى هێزه‌كانى پۆلیس و ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ تاوانباره‌ ده‌ستگیر كراوه‌ و دانى به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ و رایگه‌یاندوه‌ كه‌ كوژراوه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى لێكردووه‌ و پێی وتووه‌ كه‌ ئابڕووی ده‌بات، چونكه‌ ره‌تیكردۆته‌وه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات دوای ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى 6 مانگ په‌یوه‌ندی سێكسیان هه‌بوه‌.
 بكوژه‌كه‌ دانى به‌وه‌ ناوه‌ پێش ئه‌وه‌ى ژنه‌ ته‌مه‌ن 65 ساڵانه‌كه‌ بكوژێت په‌یوه‌ندى سێكسی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداوه‌ و كاتێك ژنه‌كه‌ داوای لێكردووه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات تاوانباره‌کە بڕیاری داوه‌ بیكوژێت. 
دادگا بڕیاری داوه‌ بۆ ماوه‌ى 15 رۆژ تۆمه‌تبارەکە ده‌ستگیر بكات و دواتریش ده‌برێتە دادگای تاوانه‌كان.   

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure