به‌ناوبانگترین ماركه‌ى شامپۆی مناڵان توشی زیانێكى گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 15/10/2019‌ :: 603‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


پشكى كۆمپانیایه‌كى به‌ناوبانگی به‌رهه‌مه‌كانى شامپۆی منداڵان به‌ڕێژه‌ى 1% دابه‌زى، دوای ئه‌وه‌ى ده‌سته‌یەکی تایبه‌ت له‌ ولایه‌تى فیلادلفیا  كۆمپانیاكه‌ى ناچار كرد بڕی 8 ملیار دۆلار وه‌ك قەرەبوو بداته‌ پیاوێك كه‌ له‌كاتى به‌كار هێنانى به‌رهه‌مێكدا ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ى نابێت جۆره‌ ده‌رمانێكى تایبه‌ت به‌ دژه‌ (زیهان) بخوات و بەهۆیەوە مەمکەکانی گەشەی کردووە.

 

ئاژانسی بلومبێرگ-ی ئه‌مریكى بڵاویكردووەته‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى ده‌بێت كۆمپانیاكه‌ بیدات زۆر كه‌متره‌ له‌ چاو ئه‌و سزایانه‌ى تر كه‌ له‌ ساڵى 2019 بەهۆی قه‌یرانێكى دیکە به‌ هۆی به‌رهه‌مه‌كانیه‌وه‌ توشیان بووه‌.


ئاژانسه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌  زیاتر له‌ 100 سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌ تۆمار كراوه‌، پسپۆرانى ئابوریش  رایده‌گه‌ێنن ئه‌گه‌ر ئه‌و سكاڵایانه‌ یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌  ئه‌وا زیانه‌كانى ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌گاته‌ 20 ملیار دۆلار و كاریگه‌ری گه‌وره‌ى  ده‌بێت له‌سه‌ر پشكه‌كانى ئه‌و كۆمپانیایه‌.


كریس شوت چاودێری ئابوری له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت مه‌ترسی له‌سه‌ر پشكه‌كانى ئه‌و كۆمپانیایه‌ هه‌یه‌ و سكاڵاكان باری كۆمپانیاكه‌یان گران  كردووه‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی قه‌له‌قی و دڵه‌ڕاوكێی وه‌به‌رهێنه‌رانى كۆمپانیاكه‌ . 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure