دوو ساڵ دەستگیرانەکەی دیارنەما...کە گەڕایەوە هەموانی شۆککرد

هەمەڕەنگ :: 15/10/2019‌ :: 5866‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


کچێک هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبوو ئەو رۆژانەی بەتەنیا لە چاوەڕوانیکردندا بەسەری دەبرد بە کارەسات کۆتایی دێت، پاش ئەوەی دەستگیرانەکەی بە ژن و منداڵێکەوە گەڕایەوە بۆ لای.

 
ساڵی 2016 نورا زعێتەر و ئەحمەد سابر ئاهەنگێکی سادەیان لەماڵەوە ئەنجامدا و هەستیان بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکرد و وەک سەرەتایەکی نوێی ژیانیان تەماشای هاوسەرگیریەکەیان دەکرد، بەڵام ئەم خۆشیە زۆری نەخایاند و ساڵی 2017 ئەم کوڕە تەمەن بیست ساڵانە لەپڕ دیارنەما و هیچ کەس زانیاری لەسەر نەبوو.

نورا گومانی دەکرد نەخۆشبێت یان بێهۆشبێت یان گەشتی کردبێت، بەڵام هەر بەو هیوایەوەبوو بگەڕێتەوە و رۆژانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا وێنەی بڵاودەکردەوە و پۆستی لەسەر دەکرد و تەنانەت لە رێگەی رۆژنامەکانەوە بانگەوازیکرد بەڵکو کەسێک بینیبێتی.

رۆژی 4ی تشرینی یەکەم ئەحمەد گەڕایەوە بەڵام هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی دیکەدا کردبوو و چاوەڕێی یەکەم منداڵی دەکرد، نورا لە ڕێگەی تۆرە کۆمەڵایەتیەکانەوە نوسی:"بە یارمەتی خودا ئەحمەد گەڕایەوە بەڵام نسیبی من نیە...تکایە زۆر پرسیار مەکەن بۆچی...خێزانەکەی ئەحمەد کەسانی باشن خودا دڵخۆشی بکات و پاداشتی چاوەڕوانیەکەم بداتەوە".

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure