کچە ئەکتەرێک گیانی لەدەستدا

هەمەڕەنگ :: 15/10/2019‌ :: 1904‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


پۆلیسی کۆریای باشوور تەرمی کچە گۆرانیبێژی ناودار (سولی)یان لەناو ماڵەکەی خۆی لە سیئۆلی پایتەخت دۆزیەوە.

بەپێی تۆڕی بی بی سی لە ئێستادا پۆلیس بەدواداچوون بۆ هۆکاری مردنی ئەم کچە تەمەن 25 ساڵە دەکات و ئەگەری خۆکوشتنی ناشارێتەوە.
سولی کە ناوی راستەقینەی چۆی جین ری-یە ئەندامێکی پێشووی گروپی FX کە ساڵی 2015 لێیان جیابووەوە تاکو بچێتە بواری رۆڵبینینەوە.
لەم ماوەیەی دواییدا سولی رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆربووەوە و لە ئینستگرام خەڵکی کۆمێنتی رەقیان بۆ دەنوسی چونکە چەند وێنەیەکی نیمچە رووتی خۆی بڵاوکردەوە، هەروەها سولی هاوڕێیەکی نزیکی ئەستێرەی پۆپی کۆری کیم جۆنگ هیۆن بوو کە ساڵی 2017 بەهۆی خەمۆکیەوە خۆی کوشت.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure