ئه‌و ره‌فتارانه‌ی بۆماوه‌یین

هەمەڕەنگ :: 14/10/2019‌ :: 319‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

1. كۆمه‌ڵایه‌تی بوون خوویه‌كی ئه‌رێنییه‌. ره‌نگه‌ پێت وابێت ژینگه‌ی خێزان و كه‌سێتیی دایكوباوك كاریگه‌ری له‌سه‌رت هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ راستیدا ئه‌وانیش به‌هۆی جیناتی باوانییانه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی بوون.

 

2. هه‌ستی گاڵته‌ و گه‌پیش خوویه‌كی تره‌ كه‌ ره‌نگه‌ وابزانیت به‌هۆی ژینگه‌وه‌ دروست ده‌بێت. به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ له‌ ته‌مه‌ن و كۆمه‌ڵگه‌ و ره‌گه‌زه‌ جیاجیاكاندا جینات و بۆماوه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتاره‌ هه‌یه‌.


3. نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ له‌ دایكوباوكه‌وه‌ بۆ مناڵه‌كانیان ده‌گوێزرێته‌وه‌. ئه‌و دایكانه‌ی له‌كاتی دووگیانیدا نیگه‌رانن ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی مناڵه‌كه‌یان نیگه‌رانیی تێدا ده‌ربكه‌وێت زیاتره‌. ئه‌گه‌ر دایكوباوك هه‌ردووكیان نیگه‌رانییان هه‌بێت ئه‌وا نیگه‌رانی بۆ مناڵه‌كه‌شیان ده‌گوێزرێته‌وه‌ به‌ڵام ده‌توانرێت تا راده‌یه‌كی زۆر به‌ چاره‌سه‌ری ره‌فتاری و تێڕامان و یۆگا چاره‌سه‌ر بكرێت.


4. بۆماوه‌ به‌ رێژه‌ی 40-60% به‌رپرسیاره‌ له‌ ئالووده‌ بوونی مرۆڤه‌وه‌. جینی D2 كه‌ جۆره‌ وه‌رگرێكی دۆپامینه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌ و ره‌نگه‌ ئه‌و جینه‌ به‌باشی كار نه‌كات و زووتر بكه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ریی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌.


5. توانای باش خه‌وتنیش په‌یوه‌ندیی به‌ جینه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی جینێك كه‌ به‌ جینی تاچه‌ر ده‌ناسرێت. سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیا مارگرێت تاچه‌ر ده‌یتوانی رۆژانه‌ كه‌متر له‌ 4 كاتژمێر بنووێت به‌بێ ئه‌وه‌ی تووشی ناڕه‌حه‌تی ببێت، تۆماس ئه‌دیسۆنیش له‌ شه‌و و رۆژێكدا ته‌نیا 5 كاتژمێر ده‌نووست.


6. پاشه‌كه‌وتی پاره‌ ره‌فتارێكه‌ ته‌نیا 30% په‌یوه‌ندیی به‌ هۆكاری ده‌ره‌كییه‌وه‌ هه‌یه‌ و زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كه‌ به‌هۆی جیناتی مرۆڤه‌وه‌یه‌. هه‌ندێك كه‌س هه‌ن به‌هۆی جینێكه‌وه‌ ده‌توانن پاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌ن و زیاتر خۆیان كۆنترۆڵ بكه‌ن و خۆیان له‌ كێشه‌ به‌دوور بگرن.


7. به‌هره‌ی مۆسیقاش به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ جیناته‌وه‌. له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ دووانه‌یه‌كی چوونیه‌ك تاقی كرانه‌وه‌، یه‌كێك له‌ دووانه‌كه‌ كه‌ 2028 كاتژمێر زیاتر راهێنانی ئه‌نجام دا هێشتا نه‌یتوانی له‌ رووی مۆسیقاوه‌ پێشی براكه‌ی بداته‌وه‌ چونكه‌ جیناتی هه‌ردووكیان چوونیه‌ك بوو.

 

پ: پەری

ب.س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure