بڕی 66 هه‌زار دۆلار زێڕ له‌ سكی ژنێك ده‌رده‌هێنرێت... وێنه‌كه‌ی ببینه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1101‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ژنێكی هیندی 26 ساڵ به‌ناوی رونی خاتوون هه‌ستی به‌ئازارێكی زۆر ده‌كرد و پاش هه‌موو ژه‌مێك ده‌ڕشایه‌وه‌، دواتر خێزانه‌كه‌ی بردیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ و له‌وێ كه‌ پزیشكه‌كان پشكنینی تیشكی ئێكسیان بۆ ئه‌نجامدا تووشی شۆك بوون.

به‌په‌له‌ پزیشكه‌كان نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ ژنه‌كه‌ ئه‌نجامدا و 69 ملوانكه‌ و 80 گواره‌ و 46 پاره‌ی ئاسن و چه‌ندین زێڕ و خشڵی دیكه‌یان دۆزییه‌وه‌ كه‌ نرخی هه‌مووی 66 هه‌زار دۆلار ده‌بوو، دایكی ژنه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ كه‌ پێشتر تیبینی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ زێڕه‌كانی ڕۆژ به‌ ڕۆژ دیار نه‌ده‌مان و تووشی شۆكی كرد كاتێك بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ كچه‌كه‌ی قووتی دابوون.

خۆشبه‌ختانه‌ پزیشكه‌كان توانیان ژیانی ژنه‌كه‌ له‌ مردن رزگار بكه‌ن و هه‌موو ئه‌و كانزا و  زێڕانه‌ی ناو گه‌ده‌ی ده‌ربهێنن.

و:كێوان

پ.س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure