تایەی بێ هەوا دەبێتە شۆڕشێكی نوێ لە جیهانی ئۆتۆمبیل

هەمەڕەنگ :: 15/10/2019‌ :: 265‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

دوو كۆمپانیای جیهانی, دروستكردنی جۆرێكی نوێی تایەی ئۆتۆمبیلیان راگەیاند كە پێویستی بە پەستانی هەوا نییە  و تەمەنی لەو تایانەی پێشووتر درێژترە و مەترسی تەقینی نییە و هاوڕێی ژینگەیە.

 

داهێنانی تایە لە مێژوی شارستانی مرۆڤدا گرنگ بووە و ئەگەر داهێنانی تایە نەبوایە نەمان دەتوانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبیل لێبخوڕین یاخود سواری ئامرازی گەیاندنی خێرا بین. 


لە ئێستاشدا ئەو داهێنانە بە هۆی دوو كۆمپانیایی فەرەنسی و ئەمریكی بەرەو پێش دەچێت بە جۆرێك پێویستی بە هەوا نییە  و لە یەك پێكهاتەی جێگیر دروست دەكرێت.


كۆمپانیای  میشلانی فەرەنسی بۆ دروستكردنی تایەی ئۆتۆمبیل و كۆمپانیای  جەنیراڵ مۆتۆرزی ئەمریكی بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبیل كە بەیەكەوە كاریان كردووە  دەیانەوێت ئەو جۆرە تایەیە بەرەو پێشببەن و بریارە لە ساڵی 2024 بۆ یەكەمین جار لەسەر ئۆتۆمبیل تاقیبكرێتەوە.


كۆمپانیاكان بەردەوام دەگەڕێن بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری باشتر و سەلامەتتر  بەڵام ئەم جارە دەیانەوێت ئەو كارە نەك لەسەر حسابی ژینگە بەڵكو دەیانەوێت وا دروستی بكەن كە  هاوڕێی ژینگەش بێت. 


ئەو جۆرە تایەیە سوك و نەرمە و دەنگە دەنگ كەم دەكاتەوە و زیان بە قیری جادەكان ناگەێنێت, و لەرێی تەكنەلۆژیایەكەوە مەترسی دروستبونی كێشەی هەوا لەكاتی لێخوڕینی خێرا كەم دەكاتەوە.


ئەو جۆرە تایانە پێویستیان بە مادەی خامی كەمترە بۆیە پاشماوەكەیان لە كاتی دروستكردندا كەمترە. 

 

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure