دور له‌ ماده‌ كیمیایه‌كان به‌ چا و قاوه‌ ره‌نگى قژت بگۆڕە

هەمەڕەنگ :: 14/10/2019‌ :: 436‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


ئه‌و بۆیانه‌ى بۆ گۆڕینى ره‌نگى قژ  و داپۆشینی تاڵه‌ سپیه‌كان به‌كاردێن  پێكهاته‌ى زۆری كیمیاییان تێدایه‌ و زیان به‌ قژ ده‌گه‌یه‌نن، بۆیه‌ ده‌توانیت له‌بری ئه‌و بۆیانه‌ پێكهاته‌ى سروشتى به‌كاربهێنیت كه‌ بێ زیانن.

بۆ نمونه‌ چا و قاوه‌، ده‌توانیت دوو كه‌وچكى چێشت قاوه‌ بكه‌یته‌ ناو دوو كوپ له‌ به‌رهه‌مى پارێزگاری دوای شامپۆ واتا (موكه‌یف) له‌گه‌ڵ  كوپێك  قاوه‌ى سارد.

دواتر ئه‌و تێكه‌ڵه‌یه‌ بۆ ماوه‌ى كاتژمێرێك بده‌ له‌ قژت و دواتر بیشۆ، هه‌روه‌ها ده‌توانیت پشت به‌ چا ببه‌ستیت  بۆ ئه‌وه‌ى ره‌نگێكى تایبه‌ت به‌ قژت بده‌یت،  بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌توانیت لترێك ئاو بكوڵێنیت  و دواتر 200 گرام چای ره‌شی تێبكه‌یت.

ئه‌و تێكه‌ڵه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاگرێكى زۆر كه‌م  بۆ ماوه‌ى 30 خوله‌ك دابنێ  و دوای ساركردنه‌وه‌ى و پێش خۆشتن سه‌رتى پێ بشۆ.  

پ: ئا.ح 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure