پێشبینى ئەستێرەکانى بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3234‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

کاوڕ
بەهۆى لێهاتوویی و سەرکەوتنت لەکارەکەت، مووچەکەت زیاددەکات و هاوپیشەکانت ئیرەییت پێدەبەن، لەڕووى سۆزدارییەوە خۆشەویستەکەت بەدۆخێکى ناهەمواردا تێدەپەڕێت پێویستى بەهاوکارى تۆ هەیە.

گا
هەلێکى لەبارە بۆ سەرکەوتنى ئەو کەسانەى لە بوارى گەشتوگوزاردا کاردەکەن، لەم ماوەیەدا پارەیەکى زۆر بەدەستدەهێنن، لەڕووى سۆزدارییەوە کاتى ئەوە هاتووە کە دەستبەردارى کەلـلەڕەقییەکەت بیت و بەنەرمى هەڵسوکەوت بکەیت.

دووانە
لەکارەکەت چاوت بە هاوڕێیەکى نوێ دەکەوێت و بەشێوەیەکى بەرچاو هاوکارى یەکترى دەکەن، لەڕووى سۆزدارییەوە هەوڵبدە متمانەى خۆشەویستەکەت بەدەستبهێنیتەوە و دڵخۆشى بکەیت.

قرژاڵ
ئەو دۆخەى تێیکەوتووى کاتییە و تێدەپەڕێت، هەوڵبدە کۆنترۆڵى خۆت لە دەستنەدەیت لەڕووى سۆدارییەوە هیچ جۆرە گۆڕانکارییەک روونادات و دۆخەکە وەک خۆى دەمێنێتەوە.

شێر
کەسێک هەوڵدەدات بەربەست لەپێش ئەنجامدانى کارەکەت دروستبکات، هەوڵبدە بەوریاییەوە لەدۆخەکە بڕوانیت، لەڕووى سۆزدارییەوە چاوت بەکەسێک دەکەوێت و پەیوەندى خۆشەویستى لە نێوانتاندا دروستدەبێت.

فەریک
هەوڵبدە کارەکەت خۆشبوێت و بیر لە وازهێنان نەکەیتەوە، چونکە ئایندەیەکى گەش چاوەڕوانت دەکات لەڕووى سۆزدارییەوە گوێ بەقسەى خەڵکى مەدە و هەنگاوى بەپەلە بنێ.

تەرازوو
پێویستە شێوازى کارکردنت بگۆڕیت بۆ بەدیهێنانى ئامانجە گەورەکەت، لەڕووى سۆزدارییەوە لە داهاتوویەکى نزیکدا چاوت بە خۆشەویستەکەت دەکەوێت و دڵخۆش دەبیت.

دووپشک
کەسێک ئیرەییت پێدەبات و پیلان دادەنێت هەتا ببێتە بەربەست لە پێش ئەو کارە سەرکەوتووانەى ئەنجامتداوە، لەڕووى سۆزدارییەوە بەخت یاوەرت نییە و ئاگادارى هەنگاوەکانت بە.

کەوان
کارێکى جیاواز دەکەیت و دەبیتە جێگاى سەرنجى هاوپیشەکانت، لەڕووى سۆزدارییەوە چاوت بە خۆشەویستەکەت دەکەوێت و کێشەکانتان چارەسەردەبن، بەڵام ئاگادارى ئەوەبە ئێستا  تۆ لەژێر چاودێریدایت.

گیسک
دوودڵ مەبە لە هەنگاوەکانت، لەم ماوەیەدا لەکارەکەت دەستخۆشیت لێدەکرێت، لەڕووى سۆزدارییەوە هەوڵبدە کێشەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت چارەسەر بکەیت بە پێچەوانەوە کەسێکى دیکە شوێنت دەگرێتەوە.

سەتڵ
بیرۆکەیەکى نایابت بۆ دێت لە ئەنجامدانى کارێکى سەرکەوتووانە، هەوڵبدە متمانەى هاوڕێیەکانت لەدەستنەدەیت، لەڕووى سۆزدارییەوە  پەیوەندییەکى خۆشەویستى نوێ دروستدەکەیت و ئاسوودەت دەکات.

نەهەنگ
هەموو ئەو کێشانە چارەسەر دەبن کە روویان تێکردووى و خەونەکەت دێتەدى، لەڕووى سۆزدارییەوە بەخت یاوەرتە و ساتێکى خۆش لەگەڵ خۆشەویستانت بەسەر دەبەیت.


وە: ئاکۆ زەنگەنە
ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure