منداڵێک بە کێشێکی زۆرەوە لەدایکبوو... وێنەکانی ببینە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 4686‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


زۆربەی رۆژنامەکانی ئۆسترالیا هەواڵی لەدایکبوونی منداڵێکی گەورەیان بڵاوکردەوە کە کێشی نزیکەی شەش کیلۆگرام دەبێت.

 
هەفتەی پێشوو ئیما میلار و دانیال-ی هاوسەری لە نەخۆشخانەی ولۆنجۆنگ لە باشووری سیدنی کچێکیان بەناوی (ریمی) بوو، منداڵەکە لە رێگەی نەشتەرگەری قەیسەریەوە لەدایکبوو و سەرەڕای ئەوەی مانگەکانی سکپڕی خۆی تەواونەکردبوو، بەڵام کێشی 5.88 کیلۆگرام بوو.

دایکەکە بە سەرچاوەکانی راگەیاندنی وت منداڵەکەی ناوناوە "جەنگاوەری سۆمۆ"، وتیشی: "دەمزانی منداڵێکی قەبارە گەورەم دەبێت، چونکە شەکرەی دووگیانیم هەبوو و لە هەفتەی 35ی سکپڕیەوە سۆنەر ئاشکرایکرد کێشی منداڵەکە سەرو 4 کیلۆگرامە".

هەروەها باوکی منداڵەکە وتی: "هیچ کام لەو جل و بەرگانەی پێشتر کڕیبوویان بۆ کچەکەیان نەبووە و ناچاربوون جل و بەرگی نوێی بۆ بکڕن".

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

ب: ن.م

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure