بە لوتی دوو کتێب دەنوسێت

هەمەڕەنگ :: 15/10/2019‌ :: 442‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

گەنجێکی ئوردونی خاوەن پێداویستی تایبەت توانی بەرەنگاری رێگریەکان ببێتەوە و بە لوتی دوو کتێبی نوسی تاکو تێڕوانینی خەڵکی بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت بگۆڕێت.
موعتەسەم بیلای تەمەن 23 ساڵ بە ئیفلیجی مێشکەوە لەدایکبووە و بەهۆیەوە توانای جوڵە و قسەکردنی باشنەبووە، بەڵام توانیویەتی بەسەر کۆسپەکاندا سەربکەوێت و بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی تەواوکردووە و دوو کتێبی بە لوتی نوسیوە لەبەر ئەوەی توانای جوڵاندنی دەستی نیە.
موعتەسەم دوو کتێبی بەناوی (نەزرات ساقیبە) و (عاشیقەت ساحب ئەلکورسی) نوسیوە و ئاشکرایکرد زیاتر لە یەک ملیۆن و سەدو و حەفتا هەزار کلیکی بە لوتی کردووە تاکو کتێبەکەی نوسیوە.
نوسینی کتێبی نەزرات ساقیبە ماوەی ساڵێکی پێچووە و تێیدا باس لەو ئاستەنگیانە دەکات کە لەماوەی منداڵی و قوتابخانەدا پێیدا تێپەڕبووە، دواتر لە کتێبی عاشیقەت ساحب ئەلکورسی باس لە چیرۆکی خۆشەویستی خۆی و کچێک دەکات لە زانکۆ کە تێڕوانینی کۆمەڵگا رێگربووە لەوەی بە یەکبگەن.
پاش تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ موعتەسەم کۆمپانیایەکی بازاڕکردنی ئەلیکترۆنی کردووەتەوە و دەیان کەس لەلای کاردەکەن، بەڵام شۆکبووە لەوەی هەندێجار کڕیارەکان پەشیمان دەبنەوە لەکارکردن لەگەڵی کاتێک دەبینن خاوەن پێداویستی تایبەتە و لەسەر کورسی دانیشتووە.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure