هونەرمەندێک گیانی لەدەستدا

دراما و سینەما :: 13/10/2019‌ :: 12994‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

هونەرمەندی ئەمریکی رۆبرت فورستەر لە تەمەنی 78 ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجەی مێشک گیانی لەدەستدا.

تەنیا پاش چەند کاتژمێرێک لە نمایشکردنی دواین فیلمی بەناوی El Camino لە سینەما و لەسەر تۆڕی نێتفلێکس رۆبرت لە ماڵەکەی خۆی لە لۆس ئەنجلیس گیانی لەدەستدا.
ئەم هونەرمەندە ماوەی 50 ساڵ لە بواری هونەریدا کاریکردووە و 110 فیلم و دەیان زنجیرە درامای هەیە، یەکێک لە دیارترین کارە هونەریەکانی فیلمی Reflections in a Golden Eye کە لە ساڵی 1967دا پەخشکرا.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure