لە مەزادێكی ئاشكرا دا 36 توتی دەفرۆشرێت

هەمەڕەنگ :: 14/10/2019‌ :: 244‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

داواكاری گشتی شاری درسدنی ئەڵمانیا دەستی گرتووە بەسەر 36 توتی و ئۆتۆمبیلێكی گران بەهادا كە نرخەكەی 40 هەزار یۆرۆیە لەگەڵ  پارەی  خاوەن كۆمپانیایەكی  دروستكردنی كەلوپەلی بیناسازی.

بەهای باڵندەكان 100 هەزار یۆرۆیە و لە مەزادێكی ئاشكرا دا دەفرۆشرێن  كە پێكهاتووە لە 8 جۆری توتی و 28 باڵندەی تری لە جۆری كاكاتو.

داواكاری گشتی ئەو شارە دەڵێت:  خاوەنی ئەو كۆمپانیایە بە شێوەیەكی نایاسایی ئەم كارەی كردووە و بە تۆمەتی فێڵ و ساختە و مایەپوچبونی كۆمپانیاكەی و  سەرپێچی یاسایی تۆمەتبار كراوە.

داواكاری گشتی رایگەیاندووە: ئەو پیاوە گرێبەستی لەگەڵ 4 كۆمپانیایی بیناسازی ئیمزا كردووە بۆ دابین كردنی كەلوپەلی پێویست و لە دەستپێكدا بڕە پارەیەكی باشی وەرگرتووە و لەبری ئەوەی پڕۆژەكەی پێ جێبەجێ بكات،  پارەی ناردووە بۆ هەژمارە تایبەتەكەی خۆی كە 400 هەزار یۆرۆیە و دەشڵێت" ئەم پارەیە بۆ كڕینی ئەو باڵندانە خەرج كردووە".
پێداچوونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure