فیلمێكی عێراقی پلەی یەكەم لە ڤیستیڤاڵی بوسان بەدەست دەهێنێت

دراما و سینەما :: 14/10/2019‌ :: 1106‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

فیلمێكی عێراقی لە كێبڕكێی ڤیستیڤاڵی بوسانی سینەمایی پلەی یەكەم بەدەست دەهێنێت.

 ئەو فیلمە بەناوی (شارع حەیفا) یە و موهەنەد حەیال كاری دەرهێنەری بۆ كردووە و خەڵاتی باشترین فیلمی لەچوارچێوەی  كێبڕكێی فەرمی ڤیستیڤاڵی (بوسان) ی سینەمایی بەدەست هێناوە.

ئەو ڤیستیڤاڵە لە كۆریای باشوور ئەنجام دەدرێت و یەكێكە لە ڤیستیڤاڵە سینەماییە باشەكانی كیشوەری ئاسیا و بە یەكێك لە بازاڕە گەورەكانی سینەما هەژمار دەكرێت. 

پێداچوونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure