زانیارییەکی سەرسوڕهێنەر لەسەر جگەرە بڵاودەکرێتەوە

تەندروستی :: 10/10/2019‌ :: 5797‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ راستییه‌كى زۆر سه‌رسوڕهێنه‌رى بڵاوكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ جگه‌ره‌كێشان، كه‌ پێچه‌وانه‌ى هه‌موو بۆچوونه‌كانه‌.


توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ى كه‌ رۆژانه‌ جگه‌ره‌ى كه‌م ده‌كێشن هێنده‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ زیان به‌ سییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن كه‌ رۆژانه‌ دوو پاكه‌ت جگه‌ره‌ ده‌كێشن".

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 25 هه‌زار كه‌سى خۆبه‌خش ئه‌نجامدراوه‌ له‌لایه‌ن زانكۆى كۆڵۆمبیاوه‌. پاش چاودێریكردن و ئه‌نجامدانى پشكنینى تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ كێشانى چه‌ند جگه‌ره‌یه‌كى كه‌م له‌ رۆژێكدا زۆر له‌وه‌ ترسناكتره‌ كه‌ خه‌ڵكى بیرى لێده‌كه‌نه‌وه‌ و جگه‌ره‌كێشانى كه‌م زیانى وا به‌ كار و چالاكییه‌كانى سییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت هیچى كه‌متر نییه‌ له‌ زه‌ره‌ر و زیانى جگه‌ره‌كێشانى زۆر.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure