ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان پاره‌ به‌چی ده‌ده‌ن؟

هەمەڕەنگ :: 10/10/2019‌ :: 653‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


1. بلیتی گه‌شت بۆ بۆشایی ئاسمان

ئاشتۆن كۆچر و كه‌یتی پێری كه‌ دوو ئه‌ستێره‌ی ناسراوی جیهانن بلیتی گه‌شتی بۆشایی ئاسمانیان كڕیوه‌ له‌ كۆمپانیای ڤێرجن گالاكتیك كه‌ بڕیاریداوه‌ گه‌شتی بۆشایی ئاسمان رێكبخات.

2. به‌به‌ردبووی گیانداران و گیانداره‌ سه‌یروسه‌مه‌ره‌كان
نیكۆلاس كه‌یجی ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی ناسراو له‌ ساڵی 2017دا ئێسكی كه‌للـه‌سه‌ری دایناسۆرێكی به‌ بڕی 276 هه‌زار دۆلار كڕییه‌وه‌ كه‌ له‌ مه‌غۆلستان دۆزرابووه‌وه‌.


3. گه‌رماو و توالێتی ئاڵتوونی

یه‌كێكی تره‌ له‌و بوارانه‌ی كه‌ كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند پاره‌كانیانی پێ ده‌ده‌ن.

4. دوورگه‌ی تایبه‌ت
ده‌وڵه‌مه‌نده‌ گه‌وره‌كان حه‌ز به‌ كڕینی دوورگه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیان ده‌كه‌ن. له‌ ساڵی 2012 لاری ئه‌لیسۆن دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئۆراكڵ به‌ بڕی 300 ملیۆن دۆلار 97%ی دوورگه‌یه‌كی سه‌ر به‌ ویلایه‌تی هاوایی كڕییه‌وه‌ كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی 364 كیلۆمه‌تر دووجایه‌.

5. كه‌شتی گه‌شتیاریی گه‌وره‌
به‌شێك له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان خاوه‌نی كه‌شتی گه‌وره‌ی زۆر تایبه‌تمه‌ندن. رۆمان ئەبرامۆڤیچی ملیاردێری رووس له‌ ساڵی 2010 دا كه‌شتییه‌كی به‌ناوی ئیكلیپس كڕی كه‌ نرخه‌كه‌ی له‌ نێوان 600 ملیۆن تا 1 ملیار دۆلار بوو.

6. فڕۆكه‌ی تایبه‌ت
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان حه‌زیان به‌ فڕۆكه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌. له‌ ساڵی 2007 وه‌لید بن ته‌ڵاڵی شازاده‌ی سعودی فڕۆكه‌یه‌كی دوو نهۆمیی گه‌وره‌ی به‌ بڕی 319 ملیۆن دۆلار كڕییه‌وه‌ و دوای گۆڕینی بۆ كۆشك، ناوی نا (كۆشكی فڕیو).

7. شتومه‌كی ناو دیمه‌نی فیلمه‌كان
ئیلۆن مه‌سكی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای تێسلا له‌ ساڵی 2013 دا ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی جه‌یمس بۆندی كڕییه‌وه‌ كه‌ له‌ فیلمی (ئه‌و سیخوڕه‌ی خۆشی ده‌ویستم) به‌كاریهێنابوو. ئیلۆن مه‌سك ئوتومبێله‌كه‌ی به‌ بڕی 886 هه‌زار دۆلار كڕییه‌وه‌.

 

8. كۆكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل
زۆربه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان حه‌زیان به‌ ئۆتۆمبێل كۆكردنه‌وه‌یه‌. بیڵ گه‌یتس خاوه‌نی 23 ئۆتۆمبێله‌ و حه‌زێكی تایبه‌تی له‌ ئۆتۆمبێلی پۆرش 911یه‌.

9. شار
ئه‌گه‌ر حه‌زت به‌ كڕینی دوورگه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆت نه‌بوو ئه‌وا ده‌توانیت شارێكی بچووك بكڕیت. له‌ ساڵی 1989 دا كیم بیسینگه‌ری ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌به‌رهێنه‌رێكی تردا شاری (براسیڵتۆن)یان كڕییه‌وه‌ به‌ بڕی 20 ملیۆن دۆلار. رووبه‌ری شاره‌كه‌ 8 كیلۆمه‌تر دووجا بوو.

10. پاسپۆرتی دووه‌م
به‌شێكی تری ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان پاسپۆرتی وڵاتێكی تر ده‌كڕن و به‌وه‌ش توانای دارایی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن.

پ: ئا.ح

ب: ن.ر

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure