بەرپرسێک بە گوریس دەبەسترێتەوە و بە شەقامەکاندا رادەکێشرێت

هەمەڕەنگ :: 10/10/2019‌ :: 2214‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


خۆرخی لویس سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەیەکی مەکسیکی لەلایەن 11 کەسەوە بەسترایەوە و بە شەقامدا رایانکێشا، ئەوەش لەبەر ئەوەی بەڵێنەکانی نەهێنایە دی.

 
بەپێی ماڵپەڕی بی بی سی پۆلیسی مەکسیک 11 کەسیان دەستگیرکرد کە سەرۆک شارەوانیان لە نوسینگەکەی دەرهێنا و بە گوریس بە ئۆتۆمبێلەکەیان بەستەوە و بە شەقامەکانی سانتا ریتا رایانکێشا، بەڵام پۆلیس رزگاریانکرد پێش ئەوەی بە سەختی برینداربێت.

ئەمە یەکەم جار نییە هێرش بکرێتە سەر خۆرخی لویس ئسکاندون و جاری پێشوو لەبەر ئەوەی رێگای جوتیارەکانی نۆژەن نەکردەوە خەڵکی هێرشیان کردە سەری، چونکە لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی بە خەڵکی شارۆچکەکەدابوو ئەو رێگایە نۆژەن بکاتەوە.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

ب: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure