چیمه‌نتۆ یان كۆنكرێت؟ جیاوازییان چییه‌؟

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 215‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


كاتێك به‌سه‌ر شۆسته‌یه‌كدا ده‌ڕۆیت، ده‌بینیت شۆسته‌كه‌ی ژێر پێت شتێكی ره‌قی ره‌نگ خۆڵه‌مێشیی سافه‌، به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌ (چیمه‌نتۆ)یه‌ یان (كۆنكرێت)؟


هه‌رچه‌نده‌ هه‌ردوو وشه‌ی (چیمه‌نتۆ) و (كۆنكرێت) زۆر جار به‌ یه‌ك واتا به‌كار ده‌هێنرێن، به‌ڵام له‌ راستیدا جیاوازن. راسته‌ هه‌ردووكیان پێكهاته‌ی بیناسازیین، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ قۆناغێكی جیاوازدان.

چیمه‌نتۆ ئه‌و تۆزه‌ وشكه‌یه‌ كه‌ له‌ هاڕدراوی جیاجیا پێكهاتووه‌ و وشككراوه‌ته‌وه‌ و له‌ پله‌ی گه‌رمیی 2642 پله‌ی سیلیزیدا گه‌رمكراوه‌، پاشان ساردكراوه‌ته‌وه‌ و هاڕدراوه‌. چیمه‌نتۆ وه‌كو تۆز هیچ سوودێكی بیناسازیی نییه‌، به‌ڵكو پێویسته‌ بگۆڕێت بۆ كۆنكرێت.

كۆنكرێت بریتییه‌ له‌ تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ چیمه‌نتۆ له‌گه‌ڵ ئاو و پێكهاته‌یه‌كی تر كه‌ بتوانێت توندی به‌ كۆنكرێته‌كه‌ بدات وه‌ك (لم) و له‌ بیناسازیدا به‌كار ده‌هێنرێت. كۆنكرێت له‌ سه‌ره‌تادا شله‌ و ده‌توانرێت له‌ قاڵب بكرێت، به‌ڵام دواتر وه‌كو به‌رد ره‌ق ده‌بێت و له‌ جیهاندا یه‌كێكه‌ له‌ كه‌ره‌سه‌ سه‌ره‌كی و به‌هێزه‌كانی بیناسازی.

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure