له‌كاتى هه‌واڵه‌كانى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى توركیا رووداوێكى سه‌یر رووده‌دات...ڤیدیۆ ببینه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 22904‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر پارچه‌ ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌ و پیشانیده‌دات بێژه‌رێكی (ئێن بی سی نیوز) له‌كاتى پێشكه‌شكردنى هه‌واڵه‌كاندا له‌ راسته‌وخۆدا منداڵه‌كه‌ى ده‌چێت بۆلای.


كورتنى كوب له‌و كاته‌دا هه‌واڵی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ى توركیایی  له‌ باكوری سوریا راسته‌وخۆ پێشكه‌شده‌كرد و له‌كاتى بینینى منداڵه‌كه‌ى شڵه‌ژا.

هه‌رچه‌ند هه‌وڵیدا كۆنترۆڵی خۆی بكات،  به‌ڵام منداڵه‌كه‌ى زیاتر نزیكده‌بووه‌ و هه‌وڵیدا باوه‌شی پێدابكات، دواتر بێژه‌ره‌كه‌ داوای لێبوردن ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ كوڕه‌كه‌مه‌.

كورتنى هه‌واڵه‌كه‌ى ته‌واوكرد و دوای بڵاوبونه‌وه‌ى ڤیدیۆكه‌ له‌ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكى كه‌مدا بینه‌رێكى زۆری به‌لای خۆیدا راكێشا.  

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure