پاش دابەزاندنی کێش بیبینە

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 3964‌ جار بینراوە
dwarozh


دوارۆژ


دانێل ریتشمۆندی تەمەن 27 ساڵ بە درێژایی ژیانی بەدەم کێشی زیادەوە دەیناڵاند، چونکە پەیڕەوی سیستمێکی خۆراکی نا تەندروستی دەکرد و بەردەوام خۆراکی خێرا و پەتاتەی دەخوارد.

 
بەڵام پاش ئەوەی باوکی پێی وت دەیەوێت هاوسەرگیری بکاتەوە، دانێل بڕیاریدا کێشی داببەزێنێت تاکو لە ئاهەنگەکەدا قەڵەو دەرنەکەوێت.

ئەم کچە لە هەموو ژەمەکانیدا خۆراکی خێرای دەخوارد ئەمەش وایکرد کێشی بگاتە 133 کیلۆگرام و بەهۆیەوە خەڵکی گاڵتەیان پێ دەکرد و نەیدەتوانی ئەو جل و بەرگانە بپۆشێت کە ئارەزووی دەکرد.

ئەم خانمە بڕیاریدا ژیانی بگۆڕێت و رۆژانە بۆ ماوەی 5 کیلۆمەتر وەرزشی راکردنی ئەنجام دەدا و خۆراکی لەماڵەوە دروست دەکرد، بەم شێوە تاکو ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەی باوکی 57 کیلۆی کێشی دابەزاند و هەست دەکات لە هەموو لایەنێکەوە تەندروسترە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

ب: ن.ر

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure