کچێک كارێكى قێزه‌ون له‌گه‌ڵ ئه‌سپه‌كه‌ى ده‌كات و وێنه‌كه‌ى بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 10/10/2019‌ :: 39464‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

رۆژنامه‌ى ده‌یلی میرەری بریتانى كۆمه‌ڵێك وێنه‌ى بڵاوكردووەته‌وه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكردووەته‌وه‌ و ده‌ستاوده‌ستی پێكراوه‌، وێنه‌كان پیشانیده‌دەن كچێكى هه‌رزه‌كار گۆشتى ئه‌سپه‌كه‌ى خواردووه‌.


ورده‌كاری ئه‌م رووداوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشكه‌وتنى ئه‌سپه‌كه‌ى بیا ئوڵدنى ته‌مه‌ن 18 ساڵ و دوای مردنى ئه‌سپه‌كه‌ كچه‌كه‌ بیری له‌ شتێك كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رگیز به‌ مێشكى كه‌سدا نایه‌ت، چونكه‌ گۆشتى ئه‌سپه‌كه‌ى به‌شبه‌شكردووه‌، دواتر له‌ناو به‌فرگردا دایناوه‌ و گۆشته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ بیبه‌ری تیژ و مانگۆ  كوڵاندووه‌، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى خواردوویه‌تى و وێنه‌ی خواردنه‌كه‌ى گرتووه‌.

دوای بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كان كۆمێنتی توڕه‌یی بۆ وێنه‌كان هاتووه‌، دواتر وێنه‌كانى سڕیوه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شى كوشتنى لێ كراوه‌. 

پ: ئا.ح

پ: ن.ر

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure