کوڕێک لە رۆژی هاوسەرگیری خۆشەویستە کۆنەکەی کارێکی سەیر دەکات

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1929‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


ڤیدیۆی ماتۆڕسوارێک بڵاوبووەوە رێگە بە ئۆتۆمبێلی خۆشەویستە کۆنەکەی دەگرێت تاکو لێی بپاڕێتەوە و داوای لێ بکات هاوسەرگیریەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.

 
ڤیدیۆکە لە شاری میدلین لە کۆڵۆمبیا گیراوە و تێیدا کوڕێک ئۆتومبێلی بوک و زاوا دەوەستێنێت و لە بوکێ دەپاڕێتەوە بگەڕێتەوە بۆلای و هاوسەرگیریەکەی هەڵبەوەشێنێتەوە.

دواتر دەچێتە سەر ئەژنۆ و لێی دەپاڕێتەوە لەگەڵیدا رابکات بەڵام بوکێ رازی نابێت، ڤیدیۆکە لەوێدا کۆتایی دێت بەڵام دەوترێت پاش ماوەیەک پۆلیس کوڕەکەی دەستگیرکردووە و بوکێش بەردەوامبووە لە رێگەکەی.

 

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

ب: ن.ر

 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure