کچە هونەرمەندێکی تورک هاوسەرگیری لەگەڵ ملیاردێرێک دەکات

دراما و سینەما :: 10/10/2019‌ :: 4591‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵی هاوسەرگیریکردنی کچە هونەرمەندی تورکی ملتیم میرال ئۆغلۆی تەمەن 32 ساڵ بڵاوبووەوە لەگەڵ ملیاردێرێکی ئەمریکی تەمەن 80 ساڵان.

بەپێی رۆژنامەی (سەباح)ی تورکی ئەم خانمە هونەرمەندە رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە و خەڵکی بەوە تاوانباریانکرد لەپێناو پارە و رەگەزنامەی ئەمریکی هاوسەرگیری کردووە.
لەبەرامبەردا ئەم خانمە هونەرمەندە بە رۆژنامەکەی وت: "جیاوازی تەمەن کێشە نیە، چونکە دڵی گەنجە، من هەرگیز گرنگی بە دەوڵەمەندی و رەگەزنامەی ئەمریکی نادەم بەڵکو لە یەکەم ساتەوە ئا‌شقی یەکتربووین".
لەبەناوبانگترین کارە هونەریەکانی ئەم  خانمە هونەرمەندە زنجیرە درامای (ژیان)ە کە تێیدا رۆڵی کچێکی تەمەن 15 ساڵان دەبینێت بە زۆر دەدرێت بە پیاوێکی تەمەن 70 ساڵان.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure