کچێکی هەرزەکار لەبەرچاوی خەڵک بەزۆر دەدرێت بەشوو...ڤیدیۆ ببینە

هەمەڕەنگ :: 10/10/2019‌ :: 2509‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڤیدیۆی کچێکی هەرزەکار بڵاوبووەوە تێیدا هاواردەکات و لەبەرچاوی خەڵکی بەزۆر دەردێت بەشوو.

 
ڤیدیۆکە لە کازاخستان تۆمارکراوە و تێیدا کچێکی تەمەن 16 ساڵان لەلایەن دوو ژنی گەورەوە گیراوە و دەیانەوێت بە زۆر بیدەن بەشوو بە پیاوێکی تەمەن 35 ساڵ کە یەکەمجارە لە ژیانیدا بیبینێت.

بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکان ئەم کچە لەلایەن چەند ژنێکەوە رفێنراوە تاکو بدرێت بەشوو لە چوارچێوەی نەریتێک بەناوی (ئەلا کاچوو) واتا "بردن و ڕاکردن"، ئەمەش لەکاتێکدایە تەمەنی یاسایی هاوسەرگیری لە کازاخستان 17 ساڵە و پۆلیس بەدواداچوون بۆ کەیسەکە دەکات.

 

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure