ژنێكى دز كارێكى سه‌یر ده‌كات...وێنه‌ ببینه‌

هەمەڕەنگ :: 10/10/2019‌ :: 397‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


ژنێكى دز په‌نا  بۆ فێڵێكى نامۆ ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ى خۆی له‌ پۆلیس بشارێته‌وه‌  دوای ئه‌وه‌ى هه‌ندێك یاری و شیرینى و بابه‌تى جوانكاری له‌ مۆڵێكى  بازرگانى له‌ ناوچه‌ى شارلۆت له‌ ویلایه‌تى فلۆریدا ده‌دزێت.


رۆژنامه‌ى ده‌یلی مه‌یل-ی بریتانى بڵاویكرده‌وه‌ "ئه‌و ژنه‌ ناوى كریستینا بیركنزه‌ و ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك له‌ناو ئه‌و مۆڵه‌دا ماوه‌ته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ى به‌رپرسی ئه‌و شوێنه‌ په‌یوه‌ندى به‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌كات  و پێیان راده‌گه‌یه‌نێت: ژنێك عه‌ره‌بانه‌یه‌كى پڕ كه‌لوپه‌لی پێبووه‌،  چۆته‌ ناو توالێته‌كانه‌وه‌"، دوای ئه‌وه‌ى شكده‌كات ده‌یه‌وێت بچێته‌ ناو توالێته‌كه‌وه‌ ده‌بینێت له‌ پشت ده‌رگاكه‌ چه‌ند ته‌نه‌كه‌ خۆڵێك دانراون.
 
له‌و رۆژنامه‌یه‌دا هاتووه‌ دوای ئه‌وه‌ى به‌ڕێوەبه‌ره‌كه‌ ده‌چێته‌ ناو توالێته‌كه‌  ده‌بینێت به‌شێك له‌ سه‌قفه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌، ژنه‌كه‌ش هیچ ئاسه‌وارێكى نه‌بووه‌ و له‌كاتى گه‌یشتنى پۆلیسدا خۆی له‌ناو سه‌قفه‌كه‌ شاردۆته‌وه‌ و داوای پۆلیسی بۆ خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

پۆلیس له‌ترسی ئه‌وه‌ى بیركنز له‌ سه‌قفه‌كه‌وه‌ نه‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ مۆڵه‌كه‌یان چۆڵكردووه‌،  دوای تێپه‌ڕبوونى 6 كاتژمێر ژنه‌كه‌ ناچاربووە بێته‌خواره‌وه‌ و ده‌ستگیركرا و چه‌ند تۆمه‌تێكى به‌ره‌و رووكرایه‌وه‌ له‌وانه‌ دزى و به‌ره‌نگاری هێزه‌كانى پۆلیس، نرخى ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى ئه‌و ژنه‌ دزیویه‌تى ته‌نها 60 دۆلار بووه‌. 

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure